AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٣ ١٥:٢٨

باقری ئاشکرای کرد؛

دانوستانی گرینگی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئەبووزەبی

دانوستانی گرینگی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئەبووزەبی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانوستانی گرینگی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئەبووزەبی هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە لە ئیمارات لەگەڵ هاوتایانی فەڕەنسی، ئەڵمانی و بریتانیایی خۆی گفتوگۆی کردووە.

باقری وتی: سەبارەت بە هەندێ بابەتی جێی نیگەرانی هەردوو قسەمان کردووە.

ئەم رۆژانە هەواڵی زۆر لە دانوستانی ئێران و وراتانی رۆژاوایی دەبیسنرێت و ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز چاپی لەندەن نووسی، ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران رایگەیاندووە لەم دواییانەدا چەند جار لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دیداری بووە.

News ID 46260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha